به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێر 06:30ی به‌یانیی ڕۆژی 12-10-2018 هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی توند قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن، که ماوه‌ی دوو ساڵ له ئیزمیر ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، بۆ جاری چواره‌م ره‌وانه‌ی دادگای سزا قورسه‌کانی ناوچه‌ی عه‌لی ئاغا کرد که دادگه له‌و دانیشتنه‌دا حوکمی ئازادکردنی برۆنسۆنی ده‌رکرد.
ئه‌ندرۆ برۆنسۆنی ته‌مه‌ن 50 ساڵ تۆمه‌ته‌کانی "تیرۆر و سیخوڕی کردن"ی درابوووه پاڵ و داواکاری گشتیی ئیزمیر داوای نزیکه‌ی 35 ساڵ زیندانی ده‌کرد.
تورکیا زیندانی ماڵه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی ده‌رچوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له‌سه‌ر قه‌شه ئه‌مریکییه‌که هه‌ڵگرت و ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی دوای کۆتایی هاتنی دادگاییه‌که‌ی ئازاد کرا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment