به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی خولی دووه‌م و سێهه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له فراكسیۆنی پارتی له میانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی نه‌وا سه‌باره‌ت به هه‌وڵی فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بۆ جووڵاندنی پرسی به‌كارهێنانی ڕه‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ی باری شارستانی ساخته له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه وتی: "ئه‌و بابه‌ته هیچ کاریگه‌رییێکی نابێت چوونكه ته‌نها شوێنێک كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانی وه‌ک ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌یه حكومه‌تی فیدراڵییه و هه‌رێمیش ده‌زانێت كه ئه‌و مافانه‌ی به‌پێی ده‌ستور پێی دراوه كامانه‌ن بۆیه ته‌نها یه‌ک ئامانج له پشت ئه‌و هه‌نگاوه‌وه‌یه ئه‌وه‌ش دروست كردنی گومان و دڕدۆنگی له‌سه‌ر شه‌فافییه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه".
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ناتوانرێت گومان بخرێته سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه چوونكه چاودێرییێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بوووه بۆیه سوورم له‌سه‌ر قسه‌ی خۆم كه ئه‌و بابه‌ته پرسێكی سیاسییه و له ئێستاشدا داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كه‌ن و ده‌توانن بزانن كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ساخته كراون یان نا به‌ڵام من پێشتر رایده‌گه‌یه‌نم كه ده‌ڵێن نه‌خێر، چوونكه شتی وا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فیدراڵییه كه به‌ڵگه‌نامه‌یێک دره‌بكات، ئیتر چۆن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵگه‌یێک ساخته ده‌كرێت؟! له كاتێكدا بۆ ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی هه‌موو پێناسه و به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌تر وه‌رده‌گیرێت و ده‌نێردرێته به‌غدا".
هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا حه‌سه‌ن ئاڵی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش وتی: "به ڕای من بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌نانه‌ت بۆ عێراقیش كه ئێمه وه‌ک هه‌رێم به‌شێكین له‌و وڵاته، كارێكی جوان نییه".
ناوبراو ته‌ئكیدیشی كرده‌وه هه‌ر كه‌س و فراكسیۆنێک كه‌یفی خۆیه‌تی له ڕووی یاسایییه‌وه چی ده‌كات به‌ڵام جووڵاندنی ئه‌و جۆره كه‌یسانه له به‌غدا به شتێكی باش نازانم و به خراپ بۆ سه‌ر یه‌كڕیزیی كورد له به‌غدا ده‌شكێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment