وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵو رۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ سەردانی عێراق دەکات. چاوشئۆغڵو سەرەتا لە بەغدا و دواتر لە هەولێر ژمارەیێک دیدار و کۆ بوونەوەی باڵا ئەنجام دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، راگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوی کردۆەتەوە: وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ سەردانی عێراق دەکات، لەلایەن سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵحەوە پێشوازیی لێدەکرێت و لەگەڵ سەرکردە سیاسییە عێراقییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان کۆدەبێتەوە.

لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتوو: مەولوود چلوشئۆغڵۆ هەروەها لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لە هەولێر ژمارەیێک دیدار و کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام دەدات. چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەدا، سەرجەم رەهەندەکانی پەیوەندیی نێوان تورکیا و عێراق تاوتوێ بکرێن و لەو چوارچێوەیەشدا تیشک دەخرێتە سەر بوارەکانی هاریكاریی دوو قۆڵیی لەسەروو هەمووشیانەوە دووباره‌ بونیادنانەوەی عێراق".

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38671

Your Comment

You are replying to: .
captcha