کوردپرێس: نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندوووه که ڕۆژی سێشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران سه‌ردانى سه‌رۆک وه‌زیرانى راسپێردراوى عێراقى كردوووه و پشتیوانیی تارانى بۆ قۆناغى داهاتووى عێراق دووپات كردوووه‌ته‌وه.
مه‌سجدى پیرۆزباییى ئێرانی به عادل عه‌بدولمه‌هدى گه‌یاندوووه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستوووه له كاره‌كانیدا و بۆ خزمه‌تى عێراقییه‌كان له قۆناغى داهاتوودا.
سه‌رۆک وه‌زیرانى راسپێردراو جه‌ختى كردوووه‌ته‌وه له گرنگیی كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ر دوو وڵات و هه‌ماهه‌نگیی دوو لایه‌نه له بوارى ئابووری و بازرگانى و بواره‌كانى دیكه به تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منى.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment