به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی حه‌لبووسی له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی سێشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌که‌می 2018 محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ بینالی یه‌ڵدرم هاوتا تورکییه‌که‌ی کۆ بوووه‌ته‌وه و گفتوگۆیان کردوووه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و زیادکردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕووداوه سیاسی و ئه‌منییه‌کان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تی.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که له دیداره‌که‌دا گفتوگۆ کراوه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ئاو به شێوه‌یێکی ورد و فراوان و حه‌لبووسی داوای له لایه‌نی تورکی کردوووه به‌ردانه‌وه‌ی به‌شه ئاوی وڵاته‌که‌ی له ڕووباری دیجله زیاتر بکه‌ن و هاوکاری پۆزه‌تیڤانه بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه که له ئێستادا عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا باس له‌وه‌ش کراوه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا له گه‌شه‌کردنی به‌رده‌وامدایه و هیواداریش بوووه دۆسیه‌ی ئاوی نێوان هه‌ر دوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر بکرێت.
له به‌رامبه‌ردا بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا ڕایگه‌یاندوووه که پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق پێشکه‌وتنی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه دیوه و قوربانی زۆریشی داوه له جه‌نگی دژی داعشدا و ئێستاش له قۆناغی جێگیربوونی دۆخی سیاسی و ئه‌منیدایه که کاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌که.
یه‌ڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که عێراق و تورکیا په‌یوه‌ندیی قووڵ و مێژوویییان هه‌یه و له ئێستادا هاوبه‌شیی زۆریان هه‌یه به‌تایبه‌ت له بواری ئابووری و وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دژایه‌تی کردنی "تیرۆر".
ئه‌وه له کاتێکدایه ڕۆژی دووشه‌ممه (٢ تشرینی یه‌که‌می ٢٠١٨) محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به سه‌ردانێک گه‌یشته تورکیا به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئۆروئاسیاییدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment