باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌

بەشی جیهان- نیكی هالی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی كرده‌وه‌، نیکی هالی رۆژی سێ شه‌ممه‌، له‌ میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستی له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

نیكی هالی ته‌مه‌ن 46 ساڵ، پێشتر حاكمی ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور بووه‌ و له‌ دوای هاتنه‌ سه‌ركاری ترامپه‌وه‌ وه‌ک نوێنه‌ر و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست به‌كار بووەە.

هه‌رچه‌نده‌ هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام باس له‌وه ‌ده‌كرێت روانگه‌ی هالی و ترامپ بۆ چه‌ند پرسێكی جیهانی به‌ تایبه‌تی بازرگانی جیهانی جیاواز بووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38660

Your Comment

You are replying to: .
captcha