بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو نامەیەدا بۆ قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق، ھەرسێ فراکسیۆنی گۆڕان و نەوەی نوێ و کۆمەڵ دەنووسن: "ئێوە لە بابەتێکی ھەستیار ئاگادار دەکەینەوە، ئەویش ساختەکردنی دەیان ھەزار رەگەزنامە و ناسنامەی عێراقییە لە لایەن ھەردوو حزبی یەکێتی و پارتییەوە، کە لە تۆمارە فەرمییەکاندا تۆمار نەکراون و بێ پێشینەن".
ئەو سێ فراکسیۆنە ئاماژەیان بەمەترسیی ئەو ساختەکاریانە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کردووە کە چۆن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان یارییان بە ئەنجامەکانی دەنگ و ئیرادەی راستەقینەی خەڵکی کوردستان کردووە. ھەربۆیە، بەپێویستی دەزانن بەپەلە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بارەیەوە پێک بھێندرێت و ئامادەیی خۆیشیان دەربڕیوە لەو بارەیەوە ھاوکاریی حکومەتی عێراق بکەن.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment