٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٨ - ١٩:٠٦
مەسروور بارزانی و یان کۆبیچ کۆ بوونەوە

بشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لە یان كۆبیچ نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

بەپێی هەواڵی کورد پرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 9/10/2018، مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لە یان كۆبیچ نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لەم دیدارەدا دوا په‌ره‌سه‌ندن و هه‌وڵه‌كانی پێک هێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ كران و له‌م باره‌وه‌یەوەش مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گرینگیی بنه‌مای هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ دا، كه‌ ئیراده‌ی سیاسی ده‌به‌خشێته‌ هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان.

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان له‌باره‌ی سكاڵاكان و راگه‌یاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی بە زووترین كات.

لە بەشێكی دیكەی دیداره‌كه‌دا بارودۆخی گشتیی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و به‌شداری گشت پێكهاته‌كان و جیبه‌جێ كردنی ده‌ستوور گفتوگۆ كرا‌.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38657

Your Comment

You are replying to: .
captcha