به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عوسمان گوڵپی دووپاتی کرده‌وه که فراکسیۆنه‌که‌یان له چوارچێوه‌ی کاری ھاوپهیمانيدا کار ده‌که‌ن و وه‌ک نوێنه‌ری ھاوپهیماني به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ھاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ڕوونی کرده‌وه که په‌یوه‌نديیان به په‌رله‌مانتاره‌کانیانه‌وه له به‌غداد کردوووه و ئه‌وان له چوارچێوه‌ى فراکسیۆنه‌که‌ى خۆیان له کاركردن به‌رده‌وامن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که ھه‌ر لێدوانێک سه‌باره‌ت به فراکسیۆنی ھاوپهیماني بدرێت ره‌تی ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و وتانه‌ى ئه‌ندامه‌که‌ى هاوپه‌یمانی له کاتێکدایه به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو که په‌رله‌مانتاره‌کانی ھاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌وانن و ئێستا فراکسیۆنه‌که‌یان له په‌رله‌مانی عێراق ٢٠ کورسی ھه‌یه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment