به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نادیه موراد له یه‌که‌مین کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیدا له دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که ڕایگه‌یاند ئه‌و ناچار بوووه ده‌نگی خۆی به کار بھێنێت بۆ به‌رگریی کردن له مافه‌کانی خه‌ڵکی سه‌رکوتکراو له سه‌رانسه‌ری جیھاندا.
نادیه موراد ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ یه‌کێک بوو له ھه‌زاران کچان و ژنانی ئێزدی که له ساڵی ٢٠١٤دا له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه ڕفێنرا و به کۆیله کرا به‌ڵام دواتر ڕزگاری بوو.
نادیه موراد ڕوونیشی کرده‌وه که مایه‌ی شانازییه بۆ ئه‌و که خه‌ڵاتی ئاشتی پێدراوه به‌ڵام ھێشتا پێویسته زۆر شتی دیکه بۆ ئێزدییه‌کان بکرێت که ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبھێڵن.
ڕۆژی ھه‌ینی ڕابردوو نادیه موراد چالاکوانی مافی مرۆڤ و کچه ئێزیدی ڕزگاربووی ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی داعش له عێراق و دێنیس موکوێگێ دکتۆری ژنان که چاره‌سه‌ری قوربانیانی توندوتیژی سێکسی کردوووه له کۆنگۆی دیموکرات، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییان برده‌وه.
کۆمیته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی نه‌رویجی رایگه‌یاند که خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌خشیوه به نادیه موراد و دێنیس موکوێگێ بۆ ھه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو کۆتایی پێھێنان به‌به‌کارھێنانی توندوتیژی سێکسی وه‌کوو چه‌کی شه‌ڕ.
کۆمیته‌که ده‌ڵێت: "ھه‌ر دوو براوه‌که ڕۆڵی گرنگیان ھه‌بوو له ڕاکێشانی سه‌رنج بۆ سه‌ر (توندوتیژی سێکسی) و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی جه‌نگی له‌و شێوه‌یه."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment