موقته‌دا سه‌در په‌یامێکی نوێ بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕابه‌ری ڕوتی سه‌در ڕایگه‌یاند: کاتی ئه‌وه‌ ھاتوووه‌ که‌ لێپێچینه‌وه‌ بکه‌ن له‌وانه‌ی سامانی عێراقیان دزیوه‌ و گه‌ل مافه‌کانی خۆی به ‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی حزبه‌کان به‌ده‌ست بھێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌که‌می 2018 موقته‌دا سه‌در له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر له‌ تویتێکی نوێدا ڕایگه‌یاندوووه‌ "له‌ رۆژگاره‌کانی ڕابردوودا حزبه‌کان پشکی خۆیان ھه‌بوو له‌ پۆسته‌کان و به‌شێکی زۆر زۆریان له‌ داھاتی عێراق بردوووه‌ ئیتر به‌ شێوه‌ی یاسایی بووبێت یان نا... و ئه‌وه‌ش ماوه‌ی ١٥ ساڵی خایاند ئایا ئیتر به‌س نییه‌!!؟.."

سه‌در که‌ خۆی به‌ ھاووڵاتییێک ناساندوووه‌ ئاشکراشی کردوووه‌ "کاتی ئه‌وه‌ نه‌ھاتوووه‌ گه‌ل مافه‌کانی خۆی له ‌ڕێگای سه‌ربه‌خۆ ته‌کنۆکراته‌کانه‌وه‌ وه‌رگرێت. کاتی ئه‌وه‌ نه‌ھاتوووه‌ لێپرسینه‌وه‌ بکه‌ین له‌وانه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی عێراقیان دزیوه‌ و پێگه‌ی ئه‌وانه‌ش به‌رز بکه‌ینه‌وه‌ که‌ پاک و چاک بوون؟"

ناوبراو ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه: ‌"کاتی ئه‌وه‌ نه‌ھاتوووه‌ گه‌ل مافه‌کانی خۆی به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی حزبه‌کان به‌ده‌ست بھێنێت؟ کاتی ئه‌وه‌ نه‌ھاتوووه‌ ھاووڵاتی به‌ باشترین شێوه‌ ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر وڵاته‌که‌ی به‌جێ بھێنێت و به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و ده‌سته‌گه‌ری و تایفه‌گه‌ری و ئیتنیکی و ناوچه‌گه‌ری و عه‌شائیری و بنه‌ماڵه‌یی و تاکه‌که‌سی واز لێبھێنێت!!؟"

موقته‌دا سه‌در پرسیاریشی کردوووه ‌"ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌ھاتوووه‌ (نیشتیمان) و (ھاووڵاتی) له‌سه‌روو ھه‌موو ئینتیماکانه‌وه‌ دابنرێت!!؟.. نیشتیمان و ھاووڵاتی سه‌ر ده‌که‌وێت.. ھاووڵاتی موقته‌دا سه‌در."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38648

Your Comment

You are replying to: .
captcha