وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باڵیۆزی سعوودیه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت ده‌کات

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باڵیۆزی سعوودیه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی بانگهێشتی وه‌زاره‌ت كرد و چاوه‌ڕوانی "ته‌واو هاریكاربوون" له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی دۆخی جه‌مال خاشقجی.

کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوووه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌که‌می 2018 سه‌دات ئوناڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌لید بن عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لحیره‌یجی باڵیۆزی سعوودیه‌ی بانگهێشت كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌یامی "ته‌واو هاریكاربوون" له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی بێ سه‌روشوێن بوونی جه‌مال خاشقجی رۆژنامه‌نووسی سعوودی پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

ده‌ستگیرانی خاشقجی (ه.ئا) كه‌ دوایین كه‌س بوووه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ جه‌مال خاشقجی بینیوه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندوووه‌ تا به‌رده‌م كۆنسووڵخانه‌ به‌یه‌كه‌وه ‌بوون به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خاشقجی چوووه‌ته‌ ژووره‌وه‌ ئیدی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

كۆنسووڵخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند كه‌ خاشقجی "هاتوووه‌ته‌ كۆنسووڵخانه‌ به‌ڵام دواتر كۆنسووڵخانه‌ی جێهێشتوووه‌".

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووش ئه‌لحیره‌یجی باڵیۆزی سعوودیه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرابوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان بابه‌ت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38640

Your Comment

You are replying to: .
captcha