ئه‌ردۆغان داوای به‌ڵگه‌ له‌ سعوودیه‌ ده‌كات

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا داوای له‌ سعوودیه‌ كرد چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌مال خاشقجی ڕۆژنامه‌نووس له‌ كونسووڵخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ بسه‌لمێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌نگاریا له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ دۆسێی بێسه‌روشوێن بوونی جه‌مال خاشقجی كرد و ڕای‌گه‌یاند: لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان پێویسته‌ بانگه‌شه‌ی داواکاری گشتی بسه‌لمێنن. ئه‌گه‌ر له‌و شوێنه‌ چووبێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ ئێوه‌ به‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و بابه‌ته‌ بسه‌لمێنن.

ناوبراو وتیشی: به‌رپرسانی کونسووڵخانه‌ ده‌ڵێن 'لێره‌ ده‌رچوووه‌" به‌ڵام ناتوانن ته‌نھا به‌م قسه‌یه‌ خۆیان ڕزگار بکه‌ن.

سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد كه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ کامێراکانی چاودێری ده‌که‌ن و وتیشی: "لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ھاتن و چوونه‌کان بۆ نێو فڕۆکه‌خانه‌ش ده‌که‌ین. له‌ ھاتن و چوونه‌کان ده‌رکه‌وتوووه‌ که‌ چه‌ند که‌سێک له‌ سعوودیه‌ ھاتوون. له‌مباره‌یه‌وه‌ داواکاری گشتی ھه‌موو جۆره‌ لێکۆڵینه‌وه‌یێکی ده‌ست پێکردوووه."

شایانی باسه‌؛ نزیكه‌ی هه‌فته‌یێكه‌ جه‌مال خاشقجی ڕۆژنامه‌نووسی نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتی سعوودیه‌ دوای سه‌ردانی بۆ كونسووڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ چاره‌نووسی نادیاره‌ و به‌ وته‌ی دوو به‌رپرسی توركیا كه‌ قسه‌یان بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز كردوووه‌ خاشقجی له ‌نێو كونسووڵخانه‌كه‌دا كوژراوه‌.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38638

Your Comment

You are replying to: .
captcha