به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌جید ئه‌حمه‌د له هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه: داعش دوای تۆڕی كاره‌بای که‌رکووک ئه‌مجاره تۆڕی ئاوی پارێزگاكه‌ی كردوووه‌ته ئامانج.
مه‌جید ئه‌حمه‌د ڕاشی‌گه‌یاند: داعش یه‌كه‌كانی خاوێن كردنه‌وه‌ی ئاوی له باشووری که‌رکووک كردوووه‌ته ئامانج و وتی: "له میانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، سێ یه‌كه‌ی خاوێن كردنه‌وه‌ی ئاو كراوه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا شارۆچكه‌یێک و 14 گوند بێ ئاو بوون و ئێستا ده‌یان هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كه‌دا به ده‌ست نه‌بوونیی ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له داعش ساڵێكی به سه‌ردا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش درێژه‌ی هه‌یه و وتی: "وه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بوووه هۆی ئه‌وه‌ی دووباره داعش له ناوچه‌كه به‌هێز بێته‌وه، ئه‌نجامنه‌دانی ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ، وای كرد كه بۆ ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كه ئاسان بێت تۆڕه‌كانی ئاو و كاره‌با له ناوچه‌كه به ئامانج بگرێت".
په‌لاماردانی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی كاره‌با له نێوان که‌رکووک و شاره‌كانی دیكه‌دا له لایه‌ن داعشه‌وه ببوووه هۆی پچڕانی ته‌زووی كاره‌با تا 18 كاتژمێر له شه‌و و ڕۆژێکدا.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment