وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

به‌شی جیهان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ سێرگه‌ی لاڤرۆف و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌که‌می 2018 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه‌ که‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا لاڤرۆڤ و زه‌ریف تاوتوێی هاوكاری وزه‌ی نێوان ڕووسیا و ئێرانیان كردوووه‌.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه‌ که‌ لاڤرۆڤ و زه‌ریف بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردوووه‌ له‌باره‌ی چه‌ندین كێشه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38633

Your Comment

You are replying to: .
captcha