عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌کانی حکوومه‌تی نوێی عێراق کرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ته‌که‌ی کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌کانی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌ته‌که‌ی کرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ "له‌پێناو کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆسته‌ باڵاکان له‌ به‌رده‌م سه‌رجه‌م هاووڵاتییاندا له‌ پیاوان و ژنان، ئه‌وانه‌یان که‌ له‌ خۆیان ڕاده‌بینن و ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدایه‌ که‌ له‌ ده‌ستووردا نوسراوه‌ ده‌توانن خۆیان کاندید بکه‌ن."

وه‌ک له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو پێشوازی له‌و داوایانه‌ ده‌کات به‌ شێوه‌یێکی ئه‌لکترۆنی له‌ کاتژمێر ٨ی به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی تشرینی یه‌که‌م تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی هه‌مان مانگ.

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ ڕۆژی ٢ی تشرینی یه‌که‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه‌ ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌و به‌رواره‌وه‌ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور عه‌بدولمه‌هدی مانگێکی له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38632

Your Comment

You are replying to: .
captcha