کۆمه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كگرتوو ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش هۆكاره‌كانی ده‌خاته‌ ڕوو و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ هیچ نزیكبوونه‌وه‌یێكمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو فراكسیۆنه‌ نییه ‌و هاوپه‌یمانێتیشیان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم شووشكه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: بۆ بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌كان له ‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ زۆربه‌ی كوتله‌ كوردییه‌كان یه‌ک داواكاریمان هه‌یه‌.

سه‌لیم شووشكه‌یی سه‌باره‌ت به ‌پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له ‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ بڕیارێک هه‌بێت بۆ دروست كردنی هاوپه‌یمانێتی له‌و جۆره ‌و وتی: "ئێمه‌ سڵ له‌ هیچ شتێک ناكه‌ینه‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان بكات به‌ڵام هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ نییه‌ و هیچ بڕیارێكی نوێ و نزیكبوونه‌وه‌یێكیش له‌ئارادا نییه‌، گومانیش ناكه‌م هیچ شتێک له‌وباره‌یه‌وه‌ دروست ببێت."

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌گه‌یاندبوو كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی فكره‌یه‌كیان هه‌بوو هاوپه‌یمانێتیێک دروست بكه‌ن و ئێستاش ئه‌و بۆچوونه‌ له‌ئارادایه‌ و زۆر نزیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ دروست بكه‌ن.

سه‌لیم شووشكه‌یی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌و لایه‌نانه‌ له ‌كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌دات و ده‌ڵێت: "هه‌ر له ‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ڵوێسته‌ جیاوازه‌كان ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌تایبه‌ت بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ نه‌هاتن بۆ سوێندخواردن له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر هه‌ڵوێستی‌تریش هه‌بوو، خاڵێكی‌تریش بوونی دوو كاندیدی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بوو بۆ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ ئه‌مانه‌ هۆكاری تێكچوونی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانمان بوو".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38620

Your Comment

You are replying to: .
captcha