ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم ئاماری به‌غدا له‌باره‌ی دانیشتوووانی هه‌رێم ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئاماری ھه‌رێمی کوردستان گوتی: ئه‌و ئاماره‌ی حکوومه‌تی عێراق بڵاوی کردوووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی دانیشتوووانی ھه‌رێمی کوردستان دروست نییه‌ چوونکه‌ ژماره‌ی دانیشتوووانی ھه‌رێم 15% زیاتره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پلاندانانی حکوومه‌تی عێراق له‌ ڕاپۆرتێکدا ژماره‌ی دانیشتوووانی عێراق و ھه‌رێمی کوردستانی بڵاو کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ ژماره‌ی دانیشتوووانی عێراق 38 ملیۆن و 124 هه‌زار و 182 که‌سه‌ و ھه‌رێمی کوردستان 15%ی دانیشتوووانی عێراق پێک ده‌هێنێت به‌جۆرێک ھه‌ولێر شه‌ش له‌سه‌د و سلێمانیش شه‌ش له‌سه‌د و دھۆکیش سێ له‌سه‌دی دانیشتوووانی عێراق پێکدێنێت.

په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌ سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئاماری ھه‌رێمی کوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ سه‌رژمێریی دانیشتوووان نییه‌ و خه‌مڵێندراوه‌ چوونکه‌ له‌ ساڵی 1987ه‌وه‌ تا ئێستا سه‌رژمێری نه‌کراوه‌، ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ خه‌مڵێندراوه‌ و پشت به‌و ژماره‌ و ئاماره‌ به‌ستراوه‌ که‌ له‌ ساڵی 2009 کراوه‌، جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ مه‌زه‌نده‌یشه‌وه‌ بووبێت بزانرێت ژماره‌ی خه‌ڵکی کۆچبه‌ر و مردوو و له‌دایکبوو چه‌نده‌."

سیروان محه‌مه‌د گوتیشی: "ئێمه‌ تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌و ئاماره‌ی عێراق ھه‌یه‌ و به‌شداریمان تێدا نه‌کردوووه چوونکه‌ عێراق باسی مردن و کۆچ و له‌دایکبوون و ئه‌وانه‌ی نه‌کردوووه‌ و ئێمه‌ له‌ ئاماره‌کانی خۆماندا ھه‌موویمان باس کردوووه‌؛ خۆی له‌ کۆتاییی ساڵی 2018 ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ی کردوومانه‌، ژماره‌ی دانیشتوووانی ھه‌رێم پێنج ملیۆن و 890 ھه‌زار که‌سه‌ که‌ ئه‌مه‌ له‌سه‌دا 15ی دانیشتوووانی عێراق زۆر زیاتره‌ و ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌وان دروست نییه‌."

محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش کرد که‌ ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ ئه‌وه‌ ناگرێته‌وه‌ که‌ پشکی 17%ی ھه‌رێمی کوردستان له‌ حکوومه‌تی عێراق دیاری ده‌کرێت چوونکه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌پێی ڕێککه‌وتنێکی سیاسی دانراوه‌ تاوه‌کوو سه‌رژمێره‌ گشتییه‌که‌ی عێراق ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38619

Your Comment

You are replying to: .
captcha