پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تەوەری گفتوگۆی نێوان کۆسرەت ڕەسووڵ و برێت مەکگۆرک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی و برێت مه‌كگۆرگدا جه‌خت له‌ زوو پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقی کرایەوە ‌و هەردوو لا به‌گرنگیان زانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق حكوومه‌تی پێشكه‌ش­كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بێ به‌ هاووڵاتیان و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور بنه‌مای كاركردنیان بێ.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەڤانیی کۆسرەت رەسول، ڕۆژی یەکشەمە 7ی تشرینی یەکەمی 2018 كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیی لە‌ برێت مه‌كگۆرگ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژبه‌تیرۆر و وه‌فدی هاوڕێی کرد كه‌ پێک­هاتبوون له‌ دۆگڵاس سلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ستیف ڤه‌یگن كونسووڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ عومه‌ر فه‌تاح و حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عیراقی و ڕۆڵی كورد له‌و پرسه‌دا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی به‌ وه‌فدی میوانی ڕاگه‌یاند: كه‌ به‌لای یه‌كێتییه‌وه‌ گرنگه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆ ببنه‌وه ‌و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ململانێ حزبییه‌كانیان وه‌لا بنێن.

تایبه‌ت به‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌فدی یه‌كێتی ڕاشكاوانه‌ سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌كه‌ خسته ‌ڕوو و راشیانگه‌یاند كه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی سكاڵاكان ده‌كه‌ن و له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ره‌سمی یه‌كێتی ڕای خۆی له‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌كه ‌ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

هاوکات هەر ڕۆژی یەکشەممە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کۆ بووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و کوردستان کرد.

News Code 38594

Your Comment

You are replying to: .
captcha