کوردپرێس: ماڵپه‌ڕی جه‌زیره باس له‌وه ده‌کات که کشانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه له‌لایه‌ن گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانه‌وه له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا و ڕووسیادایه.
هاوکات گرووپی به‌ره‌ی نیشتیمانی بۆ ئازادی که له‌لایه‌ن تورکیاوه پشتیوانی ده‌کرێت له بهیانامهیێکدا ڕوونی کردوووه‌ته‌وه که چه‌کداره‌کانیان له‌و ناوچانه ناکشێننه‌وه و پشتیوانی له هێزه‌کانی تورکیا ده‌که‌ن له چاودێری کردن و ئه‌نجامدانی چالاکی گه‌ڕان و ده‌ورییه له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه ڕۆژی پێنجشه‌ممه (٤ی تشرینی یه‌که‌می ٢٠١٨) ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆکی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی به‌نیاز نییه ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی سه‌ربازیی له پارێزگای ئیدلبی سووریا ئه‌نجام بدات.
١٧ی مانگی ڕابردوو و له میانی کۆبوونه‌وه‌ی سووچی له ڕووسیا، ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دروست کردنی ناوچه‌یێکی ئارام له پارێزگای ئیدلب.
به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که ده‌بێت له قۆناغی یه‌که‌مدا و تا ١٥ی ئه‌م مانگه، ناوچه‌یێکی داماڵدراو له چه‌ک له پارێزگای ئیدلب به قووڵاییی ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنووری به‌ریه‌ککه‌وتنی نێوان گرووپه چه‌کداره‌کان و سوپای سووریادا پێکبهێنرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment