بەرهەم ساڵح جەخت لەسەر یەکڕیزیی نیشتیمانی دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، لە کۆشکی سەلام پێشوازیی کرد لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق پیرۆزبایی گەرمی ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح کردووە، بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.

هەروەها هیوای خواستووە بەرهەم ساڵح سەرکەتووبێت لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی و کار بکات بۆ بەجێ گەیاندنی خواستەکانی گەلی عێراق و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.

لای خۆشیەوە سەرۆک کۆماری عێراق سوپاسی هەڵوێستی قەیس خەزعەلی کرد و جەختی لە پێویستی کارکردن کردەوە لە پێناو یەکڕیزیی نیشتیمانی و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی، ئەمەش سەرەڕای هەوڵدان بۆ باشتر کردنی دۆخی ئەمنی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریەکان.

هاوکات هەردوولا جەختیان کردوەتەوە لەبارەی پێویستی بەدامەزراوەیی کردنی دەزگا نیشتیمانیەکان و دانانی بناغەیێکی ئابووری بەهێز بۆ ئەوەی خواستەکانی گەلی عێراق فەراهەم بهێنێت.

پاشان هەردوولا ستایشی ڕۆڵی هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵات. هەروەها تیشکیان خستۆەتە سەر پاراستنی سەروەریی یاسا و دەستوور و سنووردار کردنی هێزی چەکدار لە چوارچێوەی دەزگا نیشتیمانیەکان.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38560

Your Comment

You are replying to: .
captcha