٢٨٩ ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان لە دەریای ئیجەدا خنکاون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقي رایگەیاند لە پێنج ساڵى رابردوودا ٢٨٩ هاوڵاتیى هەرێمى کوردستان لە ئیجەدا گیانیان لەدەست داوە و ١٣٣ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەشتى جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقي رایگەیاند راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لەبارەى خنکانى پەنابەرانەوە ئاماژەیێکى ترسناکن "هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانیش بەدەرنین لە ڕیزى ئەو قوربانیانە کە لە ناو ئەو ئامارانەدا هاتوون".

سکرتێرى فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقي دەشڵێت بەپێى ئەو زانیارییانەى ئێستا لە بەردەستى ئەواندایە لە پێنج ساڵى رابردوودا ٢٨٩ هاوڵاتیى هەرێمى کوردستان لە دەریاى ئیجەدا خنکاون و ١٣٣ کەس لەو ژمارەیە تا ئیستا بێسەروشوێنن".

دەشتى جەمال روونی کردەوە کە هەوڵەکانى رێکخراوەکەیان لە یۆنان و تورکیا بەردەوامە بۆ دۆزینەوەى بێسەروشوێن بووەکان، هەم بە ڕێگاى پشکنینى دی ئێن ئەى و هەم بەسەردانى خۆمان بۆلاى پۆلیسى دەریاوانيى یۆنان و شوێنەکانى تر بەردەوامين لە دۆزینەوەى ئەو کەسانەى کە بێسەروشوێنن".

ناوبراو ئەوەشى خستەروو، لەماوەى رابردوودا ١٦٠ هاوڵاتى کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لە دەریاى ئیجە و دەریاى رەشدا خنکاون و لە لایەن ئێمەوە تەرمەکانیان هێنراوەتەوە بۆ ئامێزى کەسوکاریان".

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38558

Your Comment

You are replying to: .
captcha