تورکیا له‌ ساڵیادی خۆپیشاندانی کۆبانی 88 هاووڵاتی ده‌ستگیر ده‌كات

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵیادی خۆپیشاندانی 6-7ی ئه‌کته‌وبری 2014ی کۆبانێ که‌ له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ چوو به‌ بیانووی ڕێگری له‌ هه‌ر جۆره‌ گردبوونه‌وه‌ و خراپه‌کاری 88 که‌س ده‌ستگیر ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ئاشكرای ده‌كات که‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵیادی خۆپیشاندانی 6-7ی ئه‌کته‌وبری 2014ی کۆبانێ له‌ تورکیا و به‌ بیانووی ڕێگری له‌ گردبوونه‌وه‌ و خراپه‌کاری و پشێوی له ‌پرۆسه‌یێكی ده‌ستگیركردندا كه‌ 7 هه‌رێمی گرتوووه‌ته‌وه‌ 88 كه‌سیان ده‌ستگیر كردوووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه‌ که‌ 23 که‌س له‌ ئێزمیر، 15 که‌س له‌ وان، 14 که‌س له‌ ئادانا، 15 که‌س له‌ ئه‌رزه‌رووم، 13 که‌س له‌ ماردین، 6 که‌س له‌ قارس و 2 که‌س له‌ مووش به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ خۆپیشاندان به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی خۆپیشاندانی کۆبانێ له‌ شاره‌کانی تورکیادا ده‌ستگیر کراون و له‌ پشکنینه‌ ئه‌نجام‌دراوه‌کان له‌ شوێنی حه‌وانه‌ی ده‌ستگیرکراوان چه‌ک، ماده‌ی هۆشبه‌ر و هێمای گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیراوه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگركردنه‌ له‌ ساڵیادی خۆپیشاندانی 6 و 7ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2014دا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ زنجیره‌یێک ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌چوون ‌و داوای پشتگیری و پاراستنی كۆبانێیان ده‌كرد.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38552

Your Comment

You are replying to: .
captcha