کوردپرێس:
ڕەعد مەکسوومی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە هەموو حیزبە سیاسییەکانی عێراق دژ بەو بڕیارەی پەرلەمانی تورکیان بۆ مانەوەی سوپای تورکیا لە نێو خاکی عێراق و داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش کرد دانیشتنێکی تایبەت بۆ دیراسەکردنی ئەو بڕیارەی پەرلەمانی تورکیا ڕێک بخات.
مەکسوومی جەختیشی کردەوە ئێمە ئیدانەی ئەو جووڵە سەربازییەی تورکیا لە نێو خاکی عێراق دەکەین چوونکە بە بێ ڕەزامەندیی دەوڵەت و پەرلەمانی عێراق و ئەوەش شکاندنی سەروەریی عێراقە و داوا دەکەین لە ڕێگای دیپڵۆماسییانەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.
Your Comment