عێراق سه‌رکۆنه‌ی هێرشێکی تیرۆریستی له‌ تورکیا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حکوومه‌تی عێراق په‌یامێکی هاوخه‌می ئاراسته‌ی تورکیا کرد به‌هۆی کردنه‌ئامانجی سه‌ربازانی سوپای تورکیا له‌ پارێزگای باتمان که‌ گیانله‌ده‌ستدانی 8 سه‌رباز و بریندار بوونی سه‌ربازێکی دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د مه‌حجووب گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا رایگه‌یاند "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌کات كه‌ کرایه‌ سه‌ر سه‌ربازانی سوپای تورکیا له‌ پارێزگای باتمان و بوووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یێک سه‌رباز".

ئه‌حمه‌د مه‌حجووب جه‌ختی له‌وه‌ کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ عێراق له‌ژێر هه‌ر ناوێک بێت دژ به‌ تیرۆر و توندوتیژی ده‌وستێته‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌ "بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ ئاماده‌ی هه‌موو جۆره‌ هاوکاری و کارێکی هاوبه‌شین له‌گه‌ڵ تورکیا ".

جێی ئاماژه‌یه‌وه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 4ی تشرینی یه‌که‌م له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێک که‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێگایێکی ناوچه‌ی گه‌رجوش له‌ پارێزگای باتمان چێنرابوو 8 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا و سه‌ربازێکی دیکه‌ بریندار بوو و دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی فراوانیان له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ستپێکرد به ‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیر کردنی تیرۆریستان.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38539

Your Comment

You are replying to: .
captcha