ئه‌ردۆغان: تا گه‌لی سووریا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دات تورکیا له‌ سووریا ناکشێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕای‌گه‌یاند: تا گه‌لی سووریا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دات سوپای توركیا له‌ سووریا ناكشێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ كۆڕبه‌ندێكی كه‌ناڵی TRT World له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وتی: "ھه‌ر كاتێک گه‌لی سووریا بژارده‌ی خۆی ئه‌نجام دا له‌ دوای ھه‌ڵبژاردن ئێمه‌ سووریا بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌جێده‌ھێڵین و له‌و شوێنه‌ ده‌كشێینه‌وه‌".

ئه‌ردۆغان وتیشی: "ئه‌مه‌ریكا 19 هه‌زار بارهه‌ڵگر و 3 هه‌زار فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر له‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ناردوووه‌ بۆ یه‌په‌گه‌ له‌ سووریا و 22 بنكه‌ی سه‌ربازییشی له‌ باكووری سووریا دروست كردوووه‌ و ڕووسیاش 5 بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه‌ و باسی یه‌كگرتووییی خاكی سووریاش ده‌كه‌ن".

سه‌رۆک كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا نه‌وتی دێره‌زوور له‌ نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن و به‌ ئێمه‌ش ده‌ڵێن ده‌بێت له‌وێ بكشێنه‌وه‌".

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ "خه‌ڵكی سووریا ئێمه‌ی بانگهێشت كردوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ڕزگار بكه‌ین".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38538

Your Comment

You are replying to: .
captcha