کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەممە 4-10-2018 مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی كرد له هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح. له‌و دیداره‌دا دوا په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێ كرا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی ده‌ستوور و رێزگرتن له مافی پێكهاته‌كان كرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هادی عامری پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و هیوای خواست هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بارودۆخه‌كان.
هەروەها له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به پێویستیی بنه‌مای شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و سازان كرد و داوای كرد، هادی عامری رۆڵی كاریگه‌ر بگێڕێت بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م بنه‌مایانه.
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لەباره‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی کە رۆژی سێشەممە لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی به كه‌سێكی شیاو ده‌زانین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، هیوادارین هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی خێرا و گونجاوی كێشه و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور بخاته‌گه‌ڕ، هه‌روه‌ها كار بكات بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تی و رۆژانهییهكان بۆ هاووڵاتیانی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment