بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به گوێرهی ههواڵێكی وێبسایتی فهرمیی بارزانی، رۆژی پێنجشەممە 4ـی 10ـی 2018 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە هادی عامری سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح كرد.
وهک له ههواڵهكهدا ئاماژهی بۆ كراوه، له دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پرۆسەی سیاسی تاووتوێ كرا و رۆشناییش خرایە سەر رووداوەكانی رۆژی 2 ئۆكتۆبەری ناو پارلەمانی عێراق.
سهبارهت به میكانیزمی ههڵبژاردنی سهرۆک كۆماریش، سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح دڵگرانيی خۆی لەوە نیشان دا كە لایەنە كوردستانییەكان نەیانتوانی یەک كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک كۆماری دیاری بكەن.
وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی كاریگەری پارتی و لایەنە كوردستانییەكان، لە پڕۆسەی سیاسی، عامری هیوای ئەوەشی خواست لایەنە كوردستانییەكان، لە پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقدا، ڕۆڵی كاریگەریی خۆیان ببینن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment