نوێنەرێکی هاوپەیمانیی بونیاتنانەوە: مەسعوود بارزانی لە هەڵوێستەکەی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارەوە پەلەی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێونەرێکی هاوپەیمانیی بونیاتنانەوە لە پەرلەمانی عێراق وتوویەتی مەسعوود بارزانی لە هەڵوێست نواندنی لە بارەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری عێراقەوە پەلەی کرد.

کوردپرێس:

ئەحمەد کنانی نوێنەری هاوپەیمانیی بونیاتنانەوە لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە مەسعوود بارزانی لەو بارەیەوە پەلەی کرد لە بەر ئەوەی نوێنەرانی هەردوو هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوەش هیچ گوشارێکیان لە سەر نەبوو بۆ دەنگدان بە بەرهەم ساڵح وەکوو سەرکۆماری نێوی عێراق.

کنانی گوتیشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەڕلەمانی عێراق ئەو ئازادییەی بە نوێنەرانی پەرلەمان دراوە کە خاوەن قسەی خۆیان بن و دەنگ بە سەرکۆماری عێراق بدەن و ئەو دەنگۆیانەش باس لە کارتێکەریی فشاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکەن دوورن لە ڕاستی.

News Code 38514

Your Comment

You are replying to: .
captcha