حه‌یده‌ر عه‌بادی و عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆبوووه‌وه‌ و تاوتوێی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 3ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان عه‌بادی و عادل عه‌بدولمه‌هدیدا تاوتوێی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌میان كردوووه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌ گرنگیی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان كردوووه‌ بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌ده‌ستهاتوون.

هه‌ر دوو سه‌ركرده‌كه‌ جه‌ختیان كردوووه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و پشتیوانی كردن له‌ حكوومه‌تی داهاتوو بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانی گه‌لی عێراق.

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا عه‌بادی و عه‌بدولمه‌هدی بیروڕایان ئاڵوگۆر كردوووه‌ له‌باره‌ی كاره‌ له‌پێشینه‌كانی قوناغی داهاتوو له‌ بواری بنیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و زیادكردنی ئارامی و ئاسایش و له‌ناوبردنی شانه‌ تیرۆریستییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38512

Your Comment

You are replying to: .
captcha