به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌قینه‌وه‌که کاتژمێر ١٠:١٥ خوله‌کی شه‌وی چوارشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌که‌م و له گه‌ره‌کی ئه‌سرا و مه‌فقوودین بوووه و هێزی ئه‌منی له ناوچه‌که بڵاوه‌ی پێکراوه و لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ده‌ستی پێکردوووه.
به گوته‌ی شایه‌تحاڵانی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ی که ته‌قینه‌وه‌که‌ی لێ ڕووی داوه، که‌سێک هاتوووه‌ته ئه‌و شوێنه و ئۆتۆمبێله‌که‌ی جێهێشتوووه و پاش که‌مێک ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش سێهه‌م حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌یه که ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری که‌رکووک ڕووی داوه.
له‌لایێکی‌تره‌وه ئه‌فراسیاو کامیل وته‌بێژی پۆلیسی که‌رکووک ڕایگه‌یاند که دوو ئوتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له که‌رکووک ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه که‌سێک بریندار بوووه و بڕێک زیانی مادی که‌میش به‌ر شوێنی ته‌قینه‌وه‌کان که‌وتوووه.
وته‌بێژی پۆلیسی که‌رکووک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئۆتۆمبێلێکیان له گه‌ره‌کی ئه‌سرا و مه‌فقوودین بوووه و ئه‌ویتریان له گه‌ره‌کی دۆمیز بوووه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment