بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غازی كەركووكی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە لەسەدا نەوەد و نۆی یەكێتییەكانی كەركووک لە دژی ئەوەن پۆستی پارێزگاریی كەركووک بدرێت بە پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشی وایە هەركات پۆستی پارێزگاری شارەكەیان یەكلا بكرێتەوە لە بەرژەوەندی یەكێتی دەبێت.
لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماریش دەڵێت: پارتی هیچ کات پۆستی سەرۆک كۆماری نەویستوە، كێبركێكەشی لەسەر پۆستی سەرۆک كۆمار بۆ ئەوەیە لە هەرێمی كوردستان وەک كارتێک لە دژی یەكێتی بەكاری بهێنێت، پێشی وایە پارتی ویستویەتی بەو كارەی كێشە بۆ یەكێتی دروست بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment