ئەڵمانیا مانەوەی هێزەكانی لە عێراق و سووریا درێژ دەكاتەوە

بەشی جیهان- ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا بڕیاری دا ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی ساڵێک درێژ بكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەڵمانیا لە 31ـی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019ـش كۆتایی بەكارهێنانی فڕۆكەی جەنگی تۆرنیدۆ لە چاودێری كردنی سووریا و عێراق و پێدانی بەنزین لە ئاسمانەوە بە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دێنێت و لەكۆی ئەو هێزانەی لە عێراق و ئوردن جێگیركراون تەنها 800 سەربازی دەهێڵێتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا دەڵێت: "داعش چالاكییەكانی زیاتر دەباتە ژێر زەوی و پەیكەری تۆڕەكانی بونیاد دەنێتەوە و هێشتاش دەیان هەزار چەكداری لە سووریا و عێراق ماون، بۆیە لە پێناو پاراستنی سەركەوتنە سەربازییەكان لە شەڕی دژی داعش و رێگرتن لە دووباره خۆ بەهێزكردنەوەی دەبێ هەوڵەكان دژی داعش بەردەوام بن".

ماوەی كاری هێزە سەربازییەكانی ئەڵمانیا لە عێراق و سووریا لە 31ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ كۆتایی دێت، بۆ درێژ كردنەوەی كارەكانیشی پێویستی بە رەزامەندیی پەرلەمانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38501

Your Comment

You are replying to: .
captcha