ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریی سەربازی لە تورکیا

بەشی جیهان- جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرامی هاوبەشی دروست کردنی فڕۆکەی هێرشبەری F-35 مات وینتەر، ئاشکرای کرد کە چاوەڕێ دەکەن دوو فڕۆکەی دیکەی F-35 لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوودا رادەستی تورکیا بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مات وینتەر لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لە ئۆفیسی پرۆگرامی هاوبەشی فڕۆکەی هێرشبەری F-35، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هیچ گۆڕانکارییێک سەبارەت بە بەشداریی تورکیا لە پرۆگرامی هاوبەشی فڕۆکەی هێرشبەری نەوەی پێنجەمی F-35دا رووی نەداوە و رایگەیاند: "چاوەڕێ دەکەین دوو فڕۆکەی دیکە لە مانگی ئاداری ٢٠١٩دا رادەستی تورکیا بکرێت و هیچ گۆڕانکارییێک لە ڕادەست کردنی ١٠٠ فڕۆکەکەدا بە تورکیا لە ئارادا نییە".

وینتەر ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە بوودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا «پێنتاگۆن»دا، مەرجی ئەوە دانراوە کە وەزارەتەکە لە ماوەی ٩٠ رۆژدا راپۆرتێک سەبارەت بە تورکیا پێشکەشی کۆنگرێس بکات و رایگەیاند: "لایەنی تەکنیکی و زانیارییەکانمان سەبارەت بە پرۆگرامەکە ئامادە کردووە و راپۆرتەکە لە ماوەی ٩٠ رۆژدا پێشکەش دەکرێت".

تورکیا لە مانگی حوزەیراندا دوو فڕۆکەی ئێف-٣٥ی رادەست کرابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38499

Your Comment

You are replying to: .
captcha