هه‌ندرێن محه‌ممه‌د: 425 سکاڵامان به‌ده‌ست گه‌یشتوووه‌ و یه‌کلاکردنه‌وه‌شیان کاتی ده‌وێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: تاوه‌کوو ئێستا 425 سکاڵامان به‌ده‌ست گه‌یشتوووه‌ و پرۆسه‌ی یه‌کلاکردنه‌وه‌ش کاتی پێویسته‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ندرێن محه‌ممه‌د سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌ڤانیدا ڕای‌گه‌یاند: "کۆمیسیۆن سه‌رقاڵی وردبینی کردنی ته‌واوی هه‌موو ژماره‌کانه و نوێنه‌ری قه‌واره‌ سیاسییه‌کان ئاماده‌ن، شه‌و و ڕۆژ کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان به‌ وردییه‌وه‌ ده‌ربهێندرێت ئه‌وکات ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی ڕابگه‌یێنین".

ناوبراو تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامی کۆتاییی هه‌ڵبژاردن گوتی: "ئه‌نجامی کۆتایی پرۆسه‌یێکی دیکه‌ی له‌ پێشه‌، ئه‌ویش یه‌کلاکردنه‌وه‌ی سکاڵا‌کانه،‌ تاوه‌کوو ئێستا ئه‌وه‌ی به ‌ده‌ست ئێمه‌ گه‌یشتوووه‌ 425 سکاڵایه‌، بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌شیان ماوه‌یێکیان پێویسته‌، ڕه‌نگه‌ به‌شێکی وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌شێکی پێویستی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ جیدی وه‌ڵامی هه‌موو سکاڵان ده‌درێته‌وه‌ و پشتیوان به‌ خودا له‌ ماوه‌یێکی که‌مدا ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان ڕاده‌گه‌یێنین، پاشان ئه‌نجامی سکاڵا‌کان راده‌گه‌یێنین، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی کۆتایی راده‌گه‌یێندرێت".

سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی سه‌باره‌ت به‌و سندوقانه‌ی قردێله‌ی سووریان لێدراوه‌ گوتیشی: "ژماره‌یێک سندوق قردێله‌ی سووریان لێدراوه‌، لێدانی قردێله‌ی سووریش په‌یوه‌ندی به‌ سکاڵاکانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵکوو ڕێکاری کۆمیسیۆن بوووه‌، بۆ نموونه‌ سندووق هه‌بوووه‌ قوفله‌کانی لێکچوو نه‌بوووه‌ بۆ ئه‌و‌ قردێله‌ی سووری لێدراوه‌، ڕه‌نگه‌ ژماره‌ی ئه‌و سندوقانه‌ی قردێله‌ی سووریان لێدراوه‌ زیاتر ببێت".

هه‌ندرێن محه‌ممه‌د له‌باره‌ی پێشلێکارییه‌کانیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ "لیژنه‌یێکمان هه‌یه‌ کار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌کات، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ پێشێلکاری هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین، به‌شێکی دیکه‌ ده‌ستدرێژی کراوه‌ته‌ سه‌ر کارمه‌ندانی ئێمه‌، له‌ دادگا سکاڵا له‌سه‌ر ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ تۆمار ده‌که‌ین که‌ ده‌ستدرێژیان کردوووه‌ته‌ سه‌ر کارمه‌ندانی کۆمیسیۆن، دڵنیایی هه‌موو کارمه‌ندانی خۆمان ده‌که‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ له‌ پێشێل کردنی یه‌ک تاکه‌ کارمه‌ندی خۆمان خۆش نابین، ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی کردوووه‌ته‌ سه‌ر کارمه‌ندی ئێمه‌ ده‌بێت سزا بدرێت و لێی خۆش نابین".

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38497

Your Comment

You are replying to: .
captcha