به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌و وڵاته كه به سه‌رۆكایه‌تیی ڤیلادیمیر پووتن به‌ڕێوه چوو ڕێوشوێنه‌كانی سه‌ربازانی ڕووسیای بۆ زیادكردنی ئاسایشی خۆیان له سووریا ڕوون كرده‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا گوتی: "سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی S-300مان ڕاده‌ستی سووریا کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا 49 ئامێری ته‌كنیكیی سه‌ربازیشمان ڕاده‌ست كردوووه."
شایانی باسه که ڕۆژی 17ی ئه‌یلوولی 2018 فڕۆكه‌یێكی سه‌ربازیی ڕووسی له جۆری İl-20 له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به 15 سه‌ربازه‌وه له‌لایه‌ن مووشه‌كه‌كانی سووریاوه خرایه‌خواره‌وه و ڕووسیا هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلی به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه تۆمه‌تبار كرد و ڕایگه‌یاند ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییانه‌ی كه پێشتر له پێدانی به ده‌وڵه‌تی سووریا پاشگه‌ز بووبوووهوه ڕاده‌ستیان ده‌كات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment