نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆ بوونه‌وه‌ و پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراقی فیدڕاڵ که‌وتنه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2ی تشرینی یه‌که‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌باددی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵه‌وه‌ پێشوازی لێكرا‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكدا پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سیاسیی عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ بواری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌ده‌ستهاتوون خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38483

Your Comment

You are replying to: .
captcha