به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی 2ی تشرینی یه‌که‌م به ئاماده‌بوونی 302 په‌رله‌مانتار به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌ری یه‌کێتی وه‌کوو نۆهه‌م سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و هه‌ریه‌ک له برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق، جۆن ویلکس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق پیرۆزباییان ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح کرد.
ده‌قی پیرۆزباییه‌کان:
برێت مه‌کگۆرک، نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی:
"پیرۆزه له به‌رهه‌م ساڵح، دۆستی ئێستا و دێرینمان که به سه‌رۆکی نوێی کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و هانده‌ری ده‌بین له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی نیشتمانی. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح ده‌خوازین له خزمه‌ت کردنی هه‌موو گه‌لی عێراق.
دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق:
"له دڵه‌وه پیرۆزبایی له دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌ین که وه‌ک سێیه‌م سه‌رۆککۆماری عێراق سوێندی خوارد".
جۆن ویلکس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق:
"پیرۆزه له دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆک و هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌م ئه‌رکه بۆ ده‌خوازین".
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment