ئه‌مریکا و به‌ریتانیا پیرۆزبایی له‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌ریمی کوردستان- له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رکۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و ئه‌مریکا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێک پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌رۆککۆماری عێراق ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی 2ی تشرینی یه‌که‌م به‌ ئاماده‌بوونی 302 په‌رله‌مانتار به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌ری یه‌کێتی وه‌کوو نۆهه‌م سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و هه‌ریه‌ک له‌ برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق، جۆن ویلکس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق پیرۆزباییان ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح کرد.

ده‌قی پیرۆزباییه‌کان:

برێت مه‌کگۆرک، نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی:

"پیرۆزه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح، دۆستی ئێستا و دێرینمان که‌ به‌ سه‌رۆکی نوێی کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و هانده‌ری ده‌بین له ‌پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی نیشتمانی. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح ده‌خوازین له‌ خزمه‌ت کردنی هه‌موو گه‌لی عێراق.

دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق:

"له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌ین که‌ وه‌ک سێیه‌م سه‌رۆککۆماری عێراق سوێندی خوارد".

جۆن ویلکس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق:

"پیرۆزه‌ له‌ دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح به ‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆک و هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌م ئه‌رکه‌ بۆ ده‌خوازین".

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38477

Your Comment

You are replying to: .
captcha