دەورییەی هاوبەشی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا بەم زووانە لە مەنبج دەست پێدەکات

بەشی جیهان- جیمز ماتیس ڕایگەیاند هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا مەشقی هاوبەشیان دەست پێکردووە بۆ ئەنجام دانی دەوریە لە مەنبج و دەورییە هاوبەشەکانیش بەم زووانە لە ناوچەی باکووری سووریا دەست پێدەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا و ئەمریکا پاش گوشارەکانی ئەنقەرە بۆ چوونەدەرەوەی هێزە کوردەکانی سووریا لە مەنبج، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە بە شێوەی هاوبەش دابین کردنی ئاسایشی ئەو ناوچەیە لە ئەستۆ بگرن. هێزەکانی کورد و عەرەبی سووریا کە ناسراون بە هێزەکانی سووریای دیموموکراتیک، شاری مەنبج-یان لە مانگی ئابی 2016 لە ژێر کونترۆڵی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەرهێنا بوو.

ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: جیمز ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتوویە هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا مەشقی هاوبەشیان دەست پێکردووە بۆ ئەنجام دانی دەوریە لە مەنبج و دەورییە هاوبەشەکانیش بەم زووانە لە ناوچەی باکووری سووریا دەست پێدەکات.

ناوبراو جەختی کردۆتەوە تا ئەو کاتە مەشقە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو هەوڵە کۆتایی پێنەیێت، دەورییە هاوبەشەکان دەست پێناکەن.

جیمز ماتیس لە سەردانەکەی پاریسدا بە هەواڵنێرانی وت: مەشقە هاوبەشەکانی تورکیا و ئەمریکا چەند حەفتەیێک دەخایێنێت و لە نێو خاکی تورکیا ئەنجام دەدرێن.

تورکیا هەمیشە ڕەخنەی لە دێر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی مەنبج گرتووە و ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە ئەنقەست ئەو کارە دەکات. ئامانجی تورکیا لەو ڕێککەوتنە دەرکردنی هێزە کوردەکانی سووریایە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی فورات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38465

Your Comment

You are replying to: .
captcha