عەبدولستار مەجید: بە بەڵگە دەیسەلمێنم کە لە هەولێر ساختەکاری لە هەڵبژاردن کراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت بەڵگەی ساختەکاریی لایە و بە بەڵگە دەیسەلمێنێت کە لە هەولێر ساختەکاری لە هەڵبژاردن کراوە.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژ پێنجشەمە 28-10-2021، له‌ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ هه‌ولێر كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان رایگه‌یاند: كه‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك وێستگه‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ولێر به‌ ئاشكرا ساخته‌كاری كراوه‌و به‌ شێوه‌یێكی رێكخراو و مه‌ترسیدار یاری به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ به‌هیچ شێوه‌یێک جێگه‌ی قبوڵكردن نییه ‌و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا عه‌بدولستار مه‌جید كاندیدی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌به‌ر ده‌سته‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك وێستگه‌و بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ بازنه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ ئاشكرا ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه‌، هه‌مان كات به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و رێكخراو یاری به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كراوه‌.

عەبدولستار مەجید وتیشی: به‌ڵگه‌ی ته‌واومان هه‌یه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی وێستگه‌كانی بازنه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له‌ دوای سه‌عات 6:00 ی ئێواره‌ش تا سه‌عات 8 و 9 ئامێره‌كانی ده‌نگدان دانه‌خراوه‌و كاریان كردووه‌، كه‌ئه‌مه‌ گومانی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ له‌و شوێنانه‌ دروستكردووه‌، كه‌ به‌ پێی یاسا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ سه‌عات 6:00 ئێواره‌ له‌ هه‌موو عیراق ئامێره‌كانی داخستووه‌و وێستگه‌كانی ده‌نگدان داخراون، به‌ڵام خێره‌ له‌ زۆر وێستگه‌ی بازنه‌یه‌كی هه‌ولێر ئه‌و ئامێرانه‌ كاریان كردووه‌، ئایا تا ئه‌و كاته‌ بۆ كاریان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ گومانی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ دروستكردووه‌.

ناوبراو راشیگه‌یاند: ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی كه‌ له‌ هه‌ولێر كراوه‌ غه‌درو زوڵمه‌ له‌ خه‌ڵك و به‌ هیچ شێوه‌یێک جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌، بۆیه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵی دادگه‌ری داوا له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگانه‌ به‌ ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌.

News Code 3846

Your Comment

You are replying to: .
captcha