به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس ڕائید فه‌همى له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه له نێو مه‌رجه‌كانى هاوپه‌یمانیى سائیرووندا مه‌رجى به‌شداری كردن له حكوومه‌تدا بوونى نییه و ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت بوونى كه‌سانى تایبه‌تمه‌ند و به‌توانا و سه‌ربه‌خۆیه بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان.
ناوبراو وتیشى: "یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌كانمان ئه‌وه‌یه ببینه ئۆپۆزیسیۆن، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر زانیمان حكوومه‌ت خزمه‌تى قۆناغى داهاتوو ناكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونیشی كردۆته‌وه سائیروون چاوه‌ڕێى به‌رنامه‌ى حكوومییه كه سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوو دایده‌نێت بۆ دیاری كردنى هه‌ڵوێسته‌كانى و هه‌روه‌ها پێشتریش موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتى سه‌در پێشنیارى بوون به ئۆپۆزیسیۆنى كردوووه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment