ماكگۆرک پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی عێراق دووپات ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا و شاندی یاوه‌ری کۆ بوونه‌وه‌ و گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌ خرانه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 1-10-2018 دكتۆر فوئاد مه‌عسووم سه‌ركۆماری عێراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازی كرد له‌ برێت ماكگۆرک نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و وه‌فدی هاوڕێ كه‌ دوگڵاس سیلیمان باڵێۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگروتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراقیشی له‌خۆ گرتبوو.

له‌ دیداره‌كه‌دا ڕێوشوێنه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی هاریكاریی نێوان هه‌ر دوو وڵات و گه‌لی دۆست و گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ خرایه‌ڕوو.

مه‌کگۆرک پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌رده‌وامبوونی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ پشتیوانی كردنی عێراق له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.

برێت ماكگۆركیش پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی عێراق دووپات كرده‌وه و‌ نیازی ئه‌مریكاشی نوێ كرده‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی هاریكاری له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتێژیی نێوان هه‌ر دوو وڵاتدا.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38456

Your Comment

You are replying to: .
captcha