به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایا كۆشییانكیج گوته‌بێژی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئه‌منی ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له كه‌شێكی ئارام‌دا و به شێوه‌یێكی ڕێكخراو هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه.
كۆشییانكیج پێیوایه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پراكتیزه‌كردنی مافه دیموكراتییه‌كانی خۆیان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان پێویسته به خێرایی و شه‌فافییه‌ت به‌ڕێوه بچێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه گومانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێیانوایه كاری نایاسایی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كراوه پێویسته به‌پێی ڕێكاره یاسایییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تێكی نوێ خێراتر بكرێن.
كۆشییانكیج دووپاتی ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به هاوبه‌شێكی به‌هێزی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه و چاوه‌ڕێی كار و هه‌ماهه‌نگی زیاتره له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment