به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوووه که ھه‌ندێک له‌و مافانه‌ی گه‌لی كورد له سووریا داوای ده‌كه‌ن ده‌كرێت به‌دی بھێنرێن به‌ڵام ھاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كوردانی سووریا دانووستانه‌كانی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی تێک داوه.
له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات دوو سه‌ردانی بۆ دیمه‌شق ئه‌نجام دا و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكوومه‌تی سووریا داھاتووی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ھێزه‌كانی سووریای دیموكرات تاوتوێ كران و له‌و كاته‌شدا دانووستانه‌كان به ئه‌رێنی وه‌سف كران.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment