به‌ریتانیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی یه‌که‌م جۆن وێلكس هه‌ڵوێستی به‌ریتانیای له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند و به ‌هه‌ڵبژاردنێكی "سه‌ركه‌وتوو" ناوی برد.

وێلكس راشیگه‌یاند که‌ كۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ باش بوووه ‌و ئه‌وان چاودێرییان كردوووه‌ و به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ئه‌وانیش ئه‌نجامه‌كانی باش بوووه‌.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ چوو كه‌ ڕێژه‌ی به‌شداری كردن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ 58 له‌سه‌دا بوووه‌ و تا ئێستا ئه‌نجامه‌كانی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38429

Your Comment

You are replying to: .
captcha