زه‌ریف: ئێران به‌رپرسی زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ سه‌ر کونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌سره‌ نییه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای‌گه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی به‌رپرس نییه‌ له‌ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ سه‌ر کونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ پارێزگای به‌سره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌ تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاند: به ‌دڵنیایییه‌وه‌ کاریگه‌ریمان هه‌یه‌ له‌ عێراقدا به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ئێمه‌ کۆنتڕۆڵی گه‌لی عێراقمان کردبێت وه‌کوو چۆن ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت کۆنتڕۆڵی گه‌لی ئه‌و وڵاتانه‌ بکات که‌ په‌یوه‌ندییێکی باشی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیاندا."

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "ئاگادارکردنه‌وه‌کانی مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا له‌مدواییانه‌دا بۆ حکوومه‌تی ئێران سه‌ربه‌رزیی نییه‌".

زه‌ریف وتیشی: "پێویسته‌ که‌ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به‌ سیاسه‌ته‌کانیاندا بچنه‌وه‌ له‌جێی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ ئێمه‌ بکه‌ن که‌ هیچ سوودێکیان نییه‌ و هیچ ئه‌نجامێکی ئه‌رێنیشیان نابێت".

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38426

Your Comment

You are replying to: .
captcha