ئەمریکا بنکەی سەربازیی نوێی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا دامەزراندووە

<p dir="RTL" style="margin-right: 18pt; text-align: justify;">بەشی جیهان- فەرماندەیێکی هێزی کوردی سووریا وتوویەتی ئەمریکا بنکەی سەربازیی نوێی دامەزراندووە کە دەکەوێتە سنووری نێوان عێراق و سووریا و نزیک شاری قایمی عێراق.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسی لە زاری فەرماندەیێکی کوردی هێزی سووریای دیموکراتەوە نووسیوەتی ئەمرکیا بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی دوا تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بنکەیێکی سەربازیی لە نێوان مەرزی عێراق و سووریا دەمەزراندووە.

خەلیل شروان وتەبێژێکی هەزی هاوبەشی کورد و عەرەبی سووریای دیموکراتە و لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسی وتووە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئێمە لامانە، ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە نێوان مەرزی عێراق و سووریا بنکەیێکی سەربازیی نوێی دامەزراندووە و ئامانج لەو کارەش بەرپەرچدانەوەی دوا تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.

ئەو فەرماندە کوردە ئەوەشی زیاد کردووە کە بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا دەکەوێتە نزیک شاری قایمی عێراق و هەر بەو بۆنەیەشەوە عێراق هێزی سەربازیی خۆی لەو ناوچەیە زیاد کردووە.

ئەمریکا لە 2014وە بە ناوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش هاتە نێو خاکی سووریا و لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بنکەی سەربازی و بنکەی ئاسمانیی دامەزراند و بەگوێرەی لێدوانە فەرمییەکانی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لانی کەم 2200 سەربازی ئەمریکی لە سووریان.

News Code 38391

Your Comment

You are replying to: .
captcha