کوردپرێس:
ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی وشە خوێندەوەیێکی کورتی بۆ چوار خولی ڕابردووی پەڕلەمانی کوردستان کردووە و تێیدا ژمارەی کورسییەکان و قەبارە بەشداربووەکان و پۆستە سەرەکییەکانی خستۆتە ڕوو.
دوای ڕاپه‌ڕین و كۆڕه‌وی خه‌ڵكی هەرێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی بڕیاری 866 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناوچه‌ی دژه‌فڕینی له هەرێمی كوردستان بێ كه‌ركووك، به‌سه‌ر ڕژێمی به‌عسدا سه‌پاند، بۆیه له 19 ئایار/مایۆی 1992 هاووڵاتییان چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان "په‌رله‌مان" به‌ڕێوه چوو كه تیایدا لیسته‌كان كێبه‌ركێیان له‌سه‌ر 105 كورسیی په‌رله‌مان ده‌كرد، دوای نزیكبوونه‌وه له تێپه‌ڕینی 24 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندنی په‌رله‌ماندا، به‌دواداچوون و كورته توێژینه‌وه‌یێک له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی سیاسییه‌كان و حزبه‌كانی كوردستان به‌رامبه‌ر به دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌و كادرانه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانتاری ده‌كه‌ن و به‌راورد به پێویستییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ لێژنه و سێكته‌ره جیا جیاكان ده‌كه‌ین.
پەڕلەمانی یەکەم/ هه‌ڵبژاردنی 1992
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان 51 كورسی لیستی یه‌كێتی 49 كورسی و لیستی مۆر كلدان سریان ئاشووری پێنج كورسی په‌رله‌مانیان برده‌وه، به به‌راورد به ئه‌زموونی وڵاتان پێكهێنانی په‌رله‌مان و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان له هه‌ڵبژاردن برده‌وه، له ڕووی زانین و بڕوانامه و پسپۆرییه‌وه زۆر كه‌لێن و كه‌موكوڕی تێدا هه‌بوو، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ، هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ به دیموكراتیزه‌كردنی یانی سیاسیی كوردستان له قۆناغی شۆڕشگێڕییه‌وه بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه بناغه‌كه‌ی دانرا.
ئه‌وكات ڕوانینی حزبه‌كان وه‌ك ئێسته نه‌بوو، تا كادرانیان ململانێ بكه‌ن له‌سه‌ر بوون به په‌رله‌مانتار بۆ مووچه زۆره‌كه‌ی و ئیمتیازه باشه‌كه‌ی، سیاسییه باڵاكانیش وه‌ك ئێسته شه‌رمیان نه‌ده‌كرد ببن به په‌رله‌مانتار، به‌ڵكوو زۆر له‌وانه‌ی ئێسته سه‌ركرده‌ی دیاری حزبه‌كانی كوردستانن و پێگه و پله‌ی باڵایان هه‌بوو، چوونه په‌رله‌مان، ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵات به‌خشین بوو به په‌رله‌مانتار وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاو‌دێر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه.
له خولی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا 19 هه‌ڵگری به‌كالۆریۆسی یاسا، یه‌ك دكتۆرای یاسا و یه‌ك دبلۆمی باڵای یاسا له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بوون، ئه‌مه‌ش بۆ په‌رله‌مانێك خولی دامه‌زراندن و بناغه‌ی یاسادانان له وڵاتێك دابمه‌زرێنێت، زۆر كه‌م و پڕ كه‌لێنه، جگه له‌وه‌ش ته‌نیا حه‌وت ئه‌ندازیار له كۆی 105 په‌رله‌مانتار بوونیان هه‌بوو، له كاتێكدا دانانی یاسا پێویستی به پسپۆری هه‌یه له سه‌رجه‌م بواره‌كان، له دوای كۆڕه‌و، له‌وكاته‌ی ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری كوردستان له ئاستی سفردا بوو، ئه‌و ژماره ئه‌ندازیاره كه ته‌نیا پسپۆریان له كاره‌با و میكانیك و شارستانیدا هه‌بوو، كه‌لێنێكی گه‌وره‌تر بوو.
بۆ دانانی بناغه‌یێكی پته‌و له چوارچێوه‌ی یاسا و چاودێریكردنی حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، بوونی ژمێریار و شاره‌زای ئه‌و بواره زۆر گرنگ و پێویست بوون، به‌ڵام له خولی یه‌كه‌م هیچ هه‌ڵگرێكی بڕوانامه‌ی ژمێریاری له ڕیزی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بوونی نییه، ته‌نیا پێنج په‌رله‌مانتار پسپۆڕییان له بواری ئابووری و كارگێڕی هه‌بووه و دوو پسپۆری له بواری پزیشكی هه‌بوون، له دۆخێك‌دا كه هەرێمی كوردستان سیسته‌می ته‌ندروستی به ته‌واوی وێران بوو بوو و به‌ده‌ست كه‌میی نه‌خۆشخانه و پزیشكه‌وه ده‌یناڵاند.
هه‌رچه‌نده خاكی كوردستان زه‌وییێكی پیتی كشتوكاڵكردنه، بۆیه پێویست بوو بۆ دانانی بنه‌مایێكی یاسایی‌ی به‌هێز و پێشكه‌وتوو بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ، حزبه‌كان كه‌سانی لێهاتوو و پسپۆری بۆ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا دوو په‌رله‌مانتار پسپۆریان له كشتوكاڵ هه‌بووه. 20 په‌رله‌مانتار هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی و ناوه‌ندی بوون، ته‌نیا شه‌ش په‌رله‌مانتار هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بوون و هه‌شت په‌رله‌مانتاریش جگه له‌وانه‌ی بڕوانامه‌یان هه‌بووه پێشمه‌رگه بوون. 47ی تریشیان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بوون له بواره‌كانی كوردی و بیركاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ریعه‌ی ئیسلامی و كیمیا، ئه‌وانه‌ش بواری پێوه‌ست نه‌بوون بۆ دانانی بناغه‌ی یاسایی له یه‌كه‌م خولی په‌رله‌ماندا.
ساڵی 1994 ناكۆكی كه‌وته نێوان لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان و شه‌ڕی ناوخۆی "پارتی و یه‌كێتی" لێ كه‌وته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان به‌شێوه‌ی ڕاگوزه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو و به‌رده‌وام بوو له یاسا ده‌ركردن و متمانه‌دان به كابینه‌كانی حكوومه‌ت له هەرێمی كوردستان، به‌ڵام دوای ڕووخانی به‌عس و هاتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ عێراق و ئاشتبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو حزب و واژووكردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی ستراتیجی نێوان پارتی و یه‌كێتی، له ساڵێ 2005 و ته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ڵبژاردنی خوولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیش پاش نه‌مانی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان ئه‌نجام درا.
پەڕلەمانی دووهەم/ هه‌ڵبژاردنی 2005
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و توركمان و ئاشووری و سۆسیالیست و پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان و شیوعی به یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان كرد و كۆمه‌ڵ و زه‌حمه‌تكێشانیش هه‌ریه‌كه‌یان به لیستی جیا چوونه ناو ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كهشدا پارتی 37 كورسی و یه‌كێتی 36 كورسی، یه‌كگرتوو نۆ كورسی و شیوعی سێ كورسی، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ك كورسی، توركمان چوار كورسی و سۆسیالیست دوو كورسی و كرێكاران و ڕه‌نجده‌ران یه‌ك كورسی و كۆمه‌ڵ شه‌ش كورسی و زه‌حمه‌تكێشیانیش یه‌ك كورسیان به‌ده‌ست هێنا.
له‌و خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ژماره‌ی یاساناسان به بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆراوه گه‌یشته 19 په‌رله‌مانتار، هه‌رچه‌نده له‌و ماوه‌یه خه‌ڵكی زیاتر خه‌ریكی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه بوون، به‌ڵام ژماره‌ی یاسایییه‌كان له په‌رله‌مان وه‌ك خولی پێشوو مایه‌وه، ئه‌وانه‌یشی پله‌ی دكتۆرایان هه‌بوو ته‌نیا یه‌ك كه‌س زیادی كردووه و ژماره‌یان بووه‌ته حه‌وت په‌رله‌مانتار.
له كه‌رتی كشتوكاڵ، ته‌نیا سێ پسپۆری و له ته‌ندروستی چوار پسپۆری و نۆ ئه‌ندازیار، به‌ڵام پسپۆری له بواری خاك و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و گومرگ و گه‌شتیاری و وزه و سامانه سروشتییه‌كان و كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنه‌لۆجیا و پیشه‌سازی، ئاوه‌ڕۆ و شاره‌وانی، یه‌كجار كه‌م بووه و به‌گشتی له‌و سێكته‌رانه په‌رله‌مان كه پسپۆری نه‌بێ، ناتوانێ پرۆژه یاساكان ئه‌گه‌ر له حكوومه‌تیشه‌وه بۆی بچن، به وردی تاوتوێیان بكات و ناشتوانێ چاودێرێكی شاره‌زا بێ له‌و بوارانه به‌سه‌ر كه‌رته‌كانه‌كانه‌وه.
له خولی دووه‌می 2005دا، په‌رله‌مان ژماره‌ی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی بۆ 18 لێژنه زیاد كرد، ئه‌مه‌ش پێویستی به پسپۆڕی زۆرتر ده‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پسپۆری پێویست، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج كه به‌كالۆریۆسی له زمان و ئادابی ئیسلامی هه‌یه، سه‌رۆكایه‌تیی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی كردووه، سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی ئافره‌ت، به‌كالۆریۆسی له زانستی فیزیا هه‌بووه، سه‌رۆكی لێژنه‌ی شاره‌وانییه‌كان و گه‌یاندن و گواستنه‌وه بڕوانامه‌ی سێی ناوه‌ندی هه‌بووه، له كاتێكدا سیسته‌می گه‌یاندن و گواستنه‌وه و شاره‌وانییه‌كان یه‌كێكن له پێویستترین سێكته‌ره‌كان و پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و ده‌بوو پسپۆری ورد و زۆری تێدا بووایه، تا پلان و پرۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكه‌ن و كوردستان له‌و ڕوانگه‌وه گه‌شه پێ بده‌ن، چاودێرێكی لێزانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بن له‌و بواره‌دا.
جگه له‌وانه، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و ڕۆشنبیری، پسپۆرییه‌كه‌ی دبلۆمه له بواری كارگێڕی، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له سه‌مه‌ره‌كانی لێژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی ئه‌وكات. هاوكات سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی باڵا، دكتۆرای له مێژوو هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌مه بۆ بواری فێركردنی باڵا بڕوانامه‌یه‌كی پێویست بێ، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئاخۆ پرسی په‌روه‌رده‌كردن چ پێكه‌وه‌یییه‌كی له‌گه‌ڵ مێژوو هه‌یه، چۆن به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه، ئایا پسپۆرێك له بوار یۆ توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ ئه‌م لێژنه‌یه شیاوه، یان پسپۆری له‌باره‌ی مێژووه‌وه.
سه‌مه‌ره‌ی حزبه كوردییه‌كان له ناو په‌رله‌ماندا به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، كه‌سێكی شاره‌زا له بواری په‌روه‌رده كه ته‌نیا به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاری هه‌یه و نازانرێ ئه‌ندازیارییه‌كه‌ی له چ بوارێكه، كراوه‌ته سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌سێكیش كه ده‌رچووی ئاماده‌ییه و پێشتر قایمقام بووه كراوه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه، ئه‌مه گرێدانی حزبه كوردییه‌كانه به بوارێكی گرنگی وه‌ك پیشه‌سازی و وزه كه ئێسته تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی كوردستانه. سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری ناوخۆیی په‌رله‌مانی كوردستانیش بڕوانامه‌كه‌ی ئاماده‌یی بووه.
خولی سێیه‌می په‌رله‌مان 2009
له هاوینی 2009 له ململانێیه‌كی گه‌رم و نزیك له ئاڵۆزی، هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ساز كرا و تێیدا پارتی و یه‌كێتی جارێكی تر به لیستێكی هاوبه‌ش چوونه هه‌ڵبژاردنه‌وه و پارتی 30 كورسی، یه‌كێتی به 29 كورسییه‌وه 59 كورسیان مسۆگه‌ر كرد. ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌زموونی ئۆپۆزسیۆنی هێنایه ناو ژیانی سیاسیی كوردستانه و گۆڕان له یه‌كه‌م به‌شداریدا 25 كورسی په‌رله‌مانی برده‌وه، یه‌كگرتوو شه‌ش كورسی و كۆمه‌ڵ چوار، سۆسیالیست دوو كورسی، ئاینده یه‌ك كورسی، شیوعی یه‌ك، بزووتنه‌وه دوو، "كۆتا"ی توركمان و كلدان سریان ئاشوورییه‌كان كه 11 كورسی خۆیان مسۆگه‌ره.
ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دوو دكتۆرا و چوار ماسته‌ر و 17 به‌كالۆریۆسی له بواری یاسا تێدا هه‌بوو، 10 بڕوانامه‌ی دكتۆرا و 11 ماسته‌ری له بواره جیا جیاكان تێدا بوو، پسپۆرێكی ژمێریاری به بڕوانامه‌ی دبلۆم، له بواری ئامار و فه‌لسه‌فه چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی تێدا بوو. دوو بڕوانامه‌ی كشتوكاڵ، دوو ته‌ندروستی، چوار ئه‌ندازیار، 10 په‌رله‌مانتاریش هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی و ناوه‌ندی بوون، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه 2009 هیچ گرژییه‌ك له كوردستان دروست نه‌بوو، به پێچه‌وانه‌وه دۆخی كورستان به ته‌واوی سه‌قامگیر بوو و زانكۆكان به لێشاو ده‌رچووی سێكته‌ره جیا جیاكانی له به‌ش و كۆلێژه جیا جیاكان پێ ده‌گه‌یاند.
له سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی پسپۆری و بڕوانامه‌كان له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا، به‌كالۆریۆسێكی یاسا سه‌رۆكی لێژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و شاره‌وانی و گوستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزاره، پێشتر به‌رپرسی هێزێكی چه‌كداری بووه! له‌م خوله لێژنه‌ی ده‌ستپاكی وه‌ك یه‌كێك له لێژنه‌ی هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دانرا و كه‌سێكی هه‌ڵگری دكتۆرا له مێژوو و ده‌رچوویه‌كی ئاماده‌یی ئه‌ندامی ئه‌و لێژنه‌یه بوون كه پێشتر هه‌ردووكیان كاری میدیاییان كردووه، بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییان له چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌بێ له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستپاكیدا، ئه‌ندامێكی تریش دكتۆرای له شه‌ریعه هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك دژی گه‌نده‌ڵكاران ده‌ربكرێ، ئه‌وا پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت نه‌بێ!. جارێكی تر سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوخۆ و و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان ده‌رچووی ئاماده‌یی بۆ دانراوه‌ته‌وه. جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی خولێكی كادری حزبه‌كه‌ی بووه و هیچ بڕوانامه‌یه‌كی خوێندنی نه‌بووه ته‌نیا خوێندنه‌وه و نووسینی زانیوه. سه‌رۆكی لێژنه‌ی پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر كه‌سێك بووه له 1997ه‌وه مامۆستا بووه و هیچ پسپۆرییه‌كی له بواره‌كه نه‌بووه.
له‌و خوله‌ی په‌رله‌ماندا به‌شێك له لێژنه‌كان كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و پسپۆری ئه‌و بواره‌یان تێدا بووه و به به‌راورد به دوو خولی پێش خۆی، باشتر و تۆكمه‌تر و كه‌م كه‌لێنتر بووه، به‌ڵام زۆر حاڵه‌تی جێ پرسیاریشی تیادا بووه.
خولی چواره‌م 2013
هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رجه‌م حزبه‌كان به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد و پارتی 38 كورسی یه‌كه‌می كوردستان بوو وه‌ك خوله‌كانی تر، گۆڕان 24 كورسی هێنا هه‌رچه‌نده كورسییه‌كی كه‌م كرد، به‌ڵام ریزی دووه‌م هێزی له یه‌كێتی وه‌رگرت به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی ته‌نیا 18 كورسی مسۆگه‌ر كرد، یه‌كگرتوو 10 كورسی، كۆمه‌ڵ شه‌ش كورسی، هه‌ریه‌ك له سۆسیالیست و بزووتنه‌وه و ئاراسته‌ی سێیه‌م و شیوعی به یه‌ك كورسی به‌شداری په‌رله‌مانیان كردووه و 11 كورسی تری كۆتا وه‌ك خۆی جێگیره بۆ پێكهاته‌كانی كوردستان.
له ڕووی پسپۆری یاساییه‌وه جارێكی تر ژماره‌ی پسپۆرانی یاسا هاوشێوه‌ی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌بێته‌وه 19 په‌رله‌مانتار و چواریان هه‌ڵگری دكتۆران و یه‌كێك ماسته‌ر و 14ی تریش هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسن. رێژه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بۆ 15 و ماسته‌ر بۆ 10 له بواره جیا جیاكان به‌رز بووه‌ته‌وه، هه‌شت پسپۆری ئابووری، یه‌ك به‌كالۆریۆس له بواری كشتوكاڵ، ماسته‌رێك له بواری ڕێگه‌وبان، دكتۆرایێک و به‌كالۆریۆسێك له بواری ته‌ندروستی، یه‌ك ئه‌ندازیاری شارستانیش گه‌یشتنه په‌رله‌مان، به‌ڵام هیچ پسپۆرییه‌ك له بواری ئاو و ئاوه‌ڕۆ و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و سنوور و گومرگ و نه‌وت و ئاژه‌ڵداری و باخداری و به‌نداو و پیشه‌سازی له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرا، به‌وه‌یش بۆشایی تیادا هه‌یه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان له رووی پسپۆڕییه‌وه.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان دكتۆرای له حوكمڕانی هه‌یه و به‌كالۆریۆسیش له به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری، جێگری سه‌رۆك ماسته‌ر له كارگێڕی كار، ئه‌ندامێكی تری بڕوانامه‌ی كارگێڕی و ئابووری هه‌یه، ئه‌ندامانی تر هه‌یانه به‌كالۆریۆسی له زمانی كوردی و مێژوو هه‌یه. سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن پسپۆری له ئه‌ندازیاری كاره‌بایه، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌یش هه‌ن بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی، ئاماده‌یی، زمانی فارسی هه‌یه، هاوكات جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان به‌كالۆریۆسی له كوردی هه‌یه، ئه‌ندامان هه‌ن له یاسا و رامیاری، دكتۆرای فیزیا بڕوانامه‌یان هه‌یه.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان پسپۆرییه‌كه‌ی دیار نییه و له سیڤییه‌كه‌ی ته‌نیا ئاماژه‌ی به به‌كالۆریۆس داوه، ئه‌زموونیشی له كاری حزبی هه‌بووه، هیچ شاره‌زاییه‌كی له بواری كارگێڕیدا نییه، جێگره‌كه‌یشی پسپۆری له مێژوو هه‌یه، ئه‌ندامیش له‌و لێژنه‌یه هه‌یه ده‌رچووی خانه‌ی مامۆستایانه، هه‌یشه به‌كالۆریۆسی له ئینگلیزی هه‌یه.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان به‌كالۆریۆسی له یاسا و كارگێڕی دارایی هه‌یه، پێشتر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری باجی خانووبه‌ره‌ی شارۆكه‌یه‌ك بووه و ئێسته‌ش له په‌رله‌مان كاروباره یاسایییه‌كانی په‌رله‌مان ڕاده‌په‌ڕێنێ و هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئاراسته‌یان بكرێ تاوتوێ و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن!، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی كوردستان ماسته‌ری له ته‌فسیری قورئان هه‌یه، جێگره‌كه‌یشی ماسته‌ر له زانسته ئیسلامییه‌كان، دوو ئه‌ندامی تریشی یه‌كێكیان ماسته‌ر و ئه‌وه‌ی تریش به‌كالۆریۆسی له بواری خوێندنی ئیسلامی هه‌یه، له كۆی 10 كه‌سی لێژنه‌ی نه‌زاهه چواریان پسپۆریان له ئاینی ئیسلامه و ئه‌ركی لێژنه‌كه‌ش ده‌ستپاكی و لێكۆڵینه‌وه‌یه له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی، ئه‌مه لێزانی و پسپۆری یاسا و كارگێڕی و دارایی و پسپۆری تایبه‌تمه‌ند به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه. بڕوانامه‌ی زمانی ئینگلیزی و ماسته‌ری فه‌لسه‌فه‌ش ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاكین.
هۆكار و ئه‌نجام
ئه‌و زانیاری و داتایانه‌ی له سه‌ره‌وه له هه‌ر خولێكی په‌رله‌مانی كوردستان خراونه‌ته ڕوو، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه هه‌ر خولێكی په‌رله‌مان زۆر كێشه و كه‌لێن و كه‌موكوڕی له ڕووی پسپۆریییه‌وه هه‌بووه، گرنگترین هۆی گه‌یشتنی په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا به‌و دۆخه‌ی كه ئیتر په‌رله‌مانتاران دوور له به‌رپرسیارێتی و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، دابه‌زینی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانتار و لیستی كراوه بوو، بۆیه خۆده‌رخستن و پاڵه‌وان ده‌ركه‌وتن خه‌می نیشتمان و یاسای گرنگی له‌بیر بردنه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م له بری ئه‌وه‌ی پێكه‌وه پرۆژه‌ی نیشتمانی گرنگ بۆ كه‌رته جیا جیاكان بخه‌نه ڕوو، سه‌نگه‌ریان له‌یه‌ك گرت و دژی یه‌كتر پرۆژه‌یان پێشكه‌ش ده‌كرد و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون تاكلایه‌نه بڕیار بده‌ن و هه‌وڵی په‌راوێزخستنی به‌رامبه‌ره‌كانیان بده‌ن. ئه‌و نه‌گونجاوه هه‌ر له سه‌ره‌تای خوله‌كه‌وه ده‌ركه‌وت تا له 12ی ئۆكتۆبه‌ری 2015 پێوه‌ندییه‌كان گه‌یشته ئاستی پچڕان و په‌رله‌مان له‌كار كه‌وت.
ڕه‌نگه كه‌می پسپۆری له بواره جیا جیاكان بیانووێكی بۆ خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مان هه‌بێ، چونكه له‌وكاته هەرێمی كوردستان تازه گه‌یشتن به ئازادی و ڕزگاری و كۆتاهاتنی خه‌باتی چه‌كداری و ده‌ست كردن به خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی له ناو قه‌واره‌ی دیاریكراوی خۆیاندا، هاوكات ئێسته‌ش زۆرێك له حزبه‌كان كردنی كادرانیان به په‌رله‌مانتار، وه‌ك به‌خشینی پۆست و ئیمتیاز و مووچه‌ی باش بۆ كادرانیان سه‌یر ده‌كه‌ن، له شوێنی دانانیان له شوێنێكی هه‌ستیار كه بناغه و چوارچێوه‌ی یاسای ڕێكخستنی ئه‌م وڵاته‌ی لێ ده‌رده‌چوێنرێ، به‌گشتی لێكدانه‌وه‌ی خوله‌كان و ئاسته‌كان ره‌نگه به‌شێكیان بۆ ئه‌م كێشانه به‌گه‌ڕێنه‌وه كه له خواره‌وه ده‌خرێته روو.
- گرنگیدانی حزبه‌كان به كاندیدكردنی ئه‌و كادرانه‌ی كه زۆر بڵێن له بری كاندیدكردنی ئه‌وانه‌ی زۆرترین توێژینه‌وه و قوڵبوونه‌وه‌یان له بواره‌كان هه‌یه.
- لاوازی ئاستی خوێندنی باڵا له كوردستان و زۆربوونی بڕوانامه‌ی فه‌ل، واته ئه‌وانه‌ی به‌هۆی پێگه و پله‌یانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی به كرده‌یی قۆناغه‌كانی زانكۆ ببڕن، بوون به خاوه‌نی بڕوانامه. ڕه‌نگه له وڵاتانی دنیا مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بوون به په‌رله‌مانتار بڕوانامه‌ی بواره‌كه‌ی خۆی نه‌بێ، بۆ نموونه له وڵاتانی دنیا ئاساییه په‌رله‌مانتارێك له لێژنه‌ی وزه بێ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ئابووری بێ، به‌ڵام ئه‌زموونی كاركردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره خۆی له ده‌یان توێژینه‌وه‌ی ورد و په‌رتووكی گرنگ له بواری وزه و سامانه سروشتییه‌كان ده‌بینێته‌وه، بۆیه كارێكی زۆر ئاسایییه، توێژه‌رێكی قاڵبووه‌وه‌ی بواری ئابووری، بڕوانامه‌كه‌ی له هونه‌ر بێ، به‌ڵام مه‌رجه ده‌یان توێژینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی زۆر گرنگی له‌سه‌ر بواره‌كه هه‌بێت.
- سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی لیست كراوه، یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی ئه‌و سیسته‌مه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی تاكه‌كانی به‌هۆشیاری ته‌واو نه‌گه‌یشتوون، وا ده‌كات كه‌سانی بێ بڕوانامه له‌سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی و هاوشاری و هاوهۆزی بچنه په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ په‌رله‌مان دروست ده‌كات، وڵاتان ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یان هۆشیاربوو و سه‌تان ساڵه خاوه‌نی په‌رله‌مانن، ئینجا سیسته‌می كراوه‌ی هه‌ڵبژاردنیان پێڕه‌و كردووه، بۆیه باشترین سیسته‌می هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان تێیدا 50 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردووه و ئاستی خوێندنی زانكۆیی سه‌رجه‌می گه‌نجانی له 65% تێپه‌ڕی نه‌كردووه، سیسته‌می داخراو یان نیمچه كراوه باشترین بژارده‌یه تا زۆرترین كه‌سی پسپۆر بچنه په‌رله‌مان و ته‌واوی لێژنه‌كان پڕ بن له شاره‌زایانی ئه‌و بوارانه‌ی كه لێژنه‌ی هه‌میشه‌یییان له نێو په‌رله‌مان هه‌یه.
- خه‌ڵكی له‌سه‌ر بنه‌مای دیمه‌ن و گوته بڕیار ده‌ده‌ن، ئاستی به‌رزی زانستی خزمه‌ت له بواره‌كان، ئه‌مه وای كردووه، ئه‌وانه‌ی زۆرترین جنێو و ناوزڕاندن له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دژ به نه‌یاره سیاسییه‌كانیان ده‌ده‌ن، زۆرترین جه‌ماوه‌ریان هه‌بێ، بۆیه به‌شێك له‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه و پسپۆری و په‌رتووك و توێژینه‌وه‌یشن، چوونه‌ته ژێر ئه‌و ته‌وژمه و هه‌میشه خۆ به پاڵه‌وان پێشان ده‌ده‌ن، له وڵاتانی دنیا ئه‌مه ته‌نیا له‌كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرنانه ئه‌نجام ده‌درێ، به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی واقیعی هەرێمی كوردستان، هه‌ڵمه‌تی جنێو و هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتر دوای هه‌ڵبژاردن تا هه‌ڵبژاردنێكی تر به‌رده‌وام ده‌بێت.
- هێنانه خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی شیاو بۆ په‌رله‌مانتاری، له دوای ئازادی عێراق ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌ڵمه‌تی به‌رفره‌وانیان كرد، تا ته‌مه‌نی په‌رله‌مانتار بۆ 25 ساڵ كه‌م كرایه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م ته‌مه‌نه ناتوانێ به‌رپرسیارانه بیر بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره باش و گرنگه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه گه‌نجانی به‌رهه‌مهێن و لێكۆڵه‌رن، نه‌ك له سیسته‌مێكی خوێندنی باڵا بخوێنن كه به‌شێكی زۆری توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونیشیان له زانكۆ به پاره بكڕن و پێشكه‌شی بكه‌ن یان كۆپی بكه‌ن. دوای ده‌رچوونیشیان ببن به په‌رله‌مانتار و به‌شداربن له ده‌ركردنی یاسا بۆ ڕێكخستن و چوارچێوه‌دانان بۆ كه‌رته‌كان و بواره‌كانی كۆمه‌ڵگه.
- كه‌مئه‌زموونی و كه‌می دنیابینی، تاكی خوێنده‌وار و ده‌رچووی زانكۆ و ته‌نانه‌ت خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكانیش له وڵاتی ئێمه كه‌مئه‌زموون و شاره‌زان، هه‌مووان له دوورگه‌یه‌ك قه‌تیس ماون و دنیا هه‌ر له‌و چه‌ند پارێزگایه ده‌بینن، بۆیه زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی شاره‌زایی یاسای وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ن و خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌یان له‌سه‌ر ئه‌زموونی وڵاتان هه‌یه و له كاری په‌رله‌مانتاری تێگه‌یشتوون.
- نه‌بوونی سه‌رچاوه له‌سه‌ر كاری په‌رله‌مانی و هۆشیارنه‌كردنه‌وه‌ی كادرانی له‌لایه‌ن حزبه‌كانیانه‌وه له‌سه‌ر په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاری، كتێبخانه‌ی یاسایی و كوردستان به‌گشتی له‌و ڕوانگه‌وه ته‌واو هه‌ژاره، بۆیه په‌رله‌مانتار له جیاتی یاسا ده‌ربكه‌ن و چاودێری بكه‌ن، خۆیان وه‌ك دادوه‌ر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كان ده‌ده‌ن، له كاتێكدا له هه‌موو دنیا په‌رله‌مانتار چاودێری كه‌رته‌كان ده‌كات و له بوونی هه‌ر كه‌لێنێك بانگهێشتی به‌رپرسه‌كان ده‌كات و له وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی بڕواپێكه‌ر دۆسیه‌كه ڕاده‌ستی دادگا ده‌كات، به‌ڵام لای ئێمه له میدیاكان به چڕی هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و ده‌بێ به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
*لە ماڵپەڕی وشە وەرگیراوە
Your Comment