پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتاییی پێهات/ ... ڕاگەیێندراوی کۆمسیۆن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەتی ڕاگەیاند و دەشڵێت ئەنجامی دەنگەکان لەگەڵ ئەنجامی دەنگدانی گشتی بڵاو دەکرێتەوە.

کوردپرێس:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە ڕایگەیاند کاتژمێر 6ی ئێوارە دەنگدانی تایبەت کۆتاییی پێهات و ئەو ماوەیە بە هیچ شێوەیێک درێژ ناکرێتەوەو

کۆمسیۆن ڕاشیگەیاندووە پاش کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستبەجی دەست دەکرێت بە جیاکردنەوە دەنگەکان.

هەر لە ڕاگەیێندراوەکەی کۆمسیۆندا وەکوو خاڵی سێهەم جەخت کراوەتەوە کە ئەنجامی فەرمیی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ ئەنجامی دەنگدانی گشتی ڕادەگەیێندرێت و تا ئەو ماوەیەش هەر ئەنجامێک ڕابگەیێندرێت کۆمسیۆن لێ بەرپرسیار نابێت.

News Code 38341

Your Comment

You are replying to: .
captcha